2020-10-23   658     
دوای ئیمارات‌و به‌حره‌ین، سودان‌و ئیسرائیل ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان‌و رێککەوتنی "ئاشتی" نێوان هه‌ردو وڵاتیان راگەیاند.
ئاوێنه: سه‌ركرده‌كانی هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانی ئه‌م‌ریكاو ئیسرائیل‌و سودان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا به‌فه‌رمی رایانگه‌یاند، ته‌لئه‌بیب‌و خه‌رتوم له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، عه‌بدولفه‌تاح بورهان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئینتیقالی سودان، عه‌بدوڵا حه‌مدوك، سه‌رۆكی حكومه‌تی سودان‌و بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه گفتوگیان له‌باره‌ی هه‌نگاوێكی مێژویی كرد، كه سودان توانی له‌و گفتوگۆیه‌دا هه‌نگاوێك به‌ره‌و دیموكراتیه‌ت بنێت‌و پشتیوانی له‌ئاشتی له‌ناوچه‌كه بكات".
به‌یاننامه‌كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، "رێكه‌وتنه‌كه بونیادنانی په‌یوه‌ندی ئابوری‌و بازرگانی له‌نێوان سودان‌و ئیسرائیل له‌خۆ ده‌گرێت، وێڕای گرنگیدان به‌په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌بواری كشتوكاڵ".
ئه‌وه‌ش هاتووه، "ئه‌مریكا چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندییه‌كانی سودان‌و سه‌روه‌ریه‌كه‌ی ده‌نێت‌و هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش هان ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی چاوپۆشی له‌قه‌رزه‌كانی سه‌ر ئه‌و وڵاته بكه‌ن".
پێشتریش هه‌ریه‌ك له‌ئیمارات‌و به‌حره‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی كرده‌وه.
هه‌ر ئه‌مرۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا بەکۆنگرێسی وڵاتەکەی راگەیاند کە بڕیاری دەرھێنانی سودانی لەلیستی "تیرۆر" واژو کردووە.
لەراگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ترەمپ زانیاری بەکۆنگرێسی وڵاتەکەی داوە لەسەر بڕیاری دەرھێنانی سودان لەلیستی تیرۆردا.
لەراگەیەنراوەکەدا جەختلەوەکراوەتەوە کە ئەم بڕیارە لەدوای پێدانی ٣٣٥ ملیۆن دۆلار لەلایەن سودان بەخانەوادەی قوربانیانی تیرۆر دەرکراوەو سوپاسی ئیدارەی ئەو وڵاتەش کرا بۆ بونی تێگەیشتنیان لەسەر ئەم پرسە.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ، لەھەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیبوی، "حکومەتی نوێی سودان، رازیبووە بڕی ٣٣٥ ملیۆن دۆلار وەک قەرەبو بداتە قوربانیانی تیرۆر‌و خێزانەکانیان لەئەمریکا. کاتێک سودان ئەم پارەیەی بەخشی ئەوا لەلیستی وڵاتانی پشتیوانی تیرۆر دەردەھێنرێت".
ترەمپ ئەم ھەنگاوەشی بە "دادپەروەری" بۆ گەلی ئەمریکاو ھەنگاوێکی مەزن بۆ سودان ناوبردووە.
بەھۆی ئەوەی لەنێوان ساڵانی ١٩٩١-١٩٩٦ وڵاتی سودان باوشی بۆ سەرۆکی رێکخراوی ئەلقاعیدە بەسەرۆکایەتی ئوسامە بن لادن کردەوە، ئەمریکا بەبیانوی پشتیوانیکردنی تیرۆر، ئەو وڵاتەی خستە "لیستی تیرۆرەوە".