نوسینگەی ڕۆژ نوری شاوێس ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
  2020-10-24       1151       

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، ئەو هەواڵە ناڕاستانە، كە گوایە بەندە تووشی كۆرۆنا بووم، دەشڵێت ،”بە هیچ شێوەیەك بەركەوتەی ئەم ڤایروسە نییم”.

ئاوێنە: نوسینگەی رۆژ نوری شاوێس، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە ، سەرجەم ئەو هەواڵ ‌و زانیارییە ناڕاست‌ و هەڵبەستراوانە ڕەت دەكەینەوە و ڕایدەگەیەنین، كە بەڕێز دكتۆر ڕۆژ نوری شاوێس بە هیچ شێوەیەك بەركەوتەی ئەم ڤایروسە نییە.

دەقی رونكردنەوەكە:
ماوەیەكە لە ڕێگای سوشیال میدیا و چەند ماڵپەڕێكی فەرمی ‌و نافەرمییەوە باس لە ڕەوشی تەندروستیی هەڤاڵی بەڕێز، دكتۆر ڕۆژ نوری شاوێس، دەكرێت، كە گوایە بەهۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێوە توشی نەخۆشی بووە.
ئێمە لەكاتێكدا سەرجەم ئەو هەواڵ ‌و زانیارییە ناڕاست‌ و هەڵبەستراوانە ڕەت دەكەینەوە، ڕایدەگەیەنین كە بەڕێز دكتۆر ڕۆژ بە هیچ شێوەیەك بەركەوتەی ئەم ڤایروسە نییە و داواش لە سەرجەم ڕۆژنامەنووسان ‌و كەناڵەكانی ڕاگەیاندن دەكەین كە پابەندی ئیتیك‌و مۆڕاڵی ڕۆژنامەنووسی بن‌و لەپێناو پاراستنی میسداقیەتی خۆیان بەر لە بڵاوكردنەوەی هەر زانیارییەك بگەڕێنەوە بۆ لایەنی فەرمی ‌و پەیوەندیدار.
نووسینگەی هەڤاڵ دكتۆر ڕۆژ نوری شاوێس
ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٤ی١٠ی٢٠٢٠
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×