سبەینێ سێ گەڕەكی سلێمانی بێ كارەبا دەبن
  2020-10-24       875       
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت سبەینێ یەك شەممە 25-10-2020 لە گەڕەكانی، (گۆیژە و تومەلیك و ئازادی‌) ، بەتایبەت ماڵەكانی تەنیشی شەقامی سی مەتری كە دەكەونە سەر فیدەری ((٤٦)) پێوەری زیرەك دەبەسترێت و بەو هۆیەشەوە ئەو گەڕەكانە لە كاتژمێر (7 ی بەیانی تا 12 ی نیوەڕۆ) كارەبایان نابێت‌.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكانی، (گۆیژە و تومەلیك و ئازاد‌) ، بەتایبەت ماڵەكانی تەنیشی شەقامی سی مەتری كە دەكەونە سەر فیدەری ((٤٦)) سبەینێ یەكشە‌ممە (25/10/2020) پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت، بۆیە لە كاتژمێر (7 ی بەیانی تا 12 ی نیوەڕۆ) كارەبایان نابێت‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتیان خۆیان.
.

ئاماژەی بەوەشكرد:." ئاگاداریشیان دەكەینەوە كە لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان نیوەڕۆ پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە، دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە و داواكاریشین كە هاوكاری تیمەكانی بەستنی پێوەرەكە بن، بۆئەوەی كارەكان بە باشی بەڕێوەبچێت و دڵنیاشین كە هاوكار دەبن"
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×