2020-10-24   344     
جه‌واد موسه‌وی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هۆشداریدا له‌شه‌پۆلێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وه‌رزی زستاندا و راشیگه‌یاند، ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌میكردوه.
ئاوێنه: جه‌واد موسه‌وی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ژماره‌ی توشبوان كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه تۆماركراوه به‌راورد به دو مانگی رابردو كه‌میكردوه، كه زیاتر له پێنج هه‌زار توشبو له‌رۆژێكدا تۆمارده‌كرا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان به‌پێی پێویست رێكاره‌كانی رێگرتن له‌توشبون به‌و ڤایرۆسه جێبه‌جێناكه‌ن، به‌تایبه‌ت له بازاڕ و ناوه‌نده ئاینییه‌كان.
وتیشی، "زۆربه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه توشبی كۆرۆنا ده‌بن یان هه‌ست به نیشانه‌كانی ئه‌و ڤایرۆسه ده‌كه‌ن، له ماڵه‌كانیاندا ده‌مێننه‌وه و خۆیان چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن، هه‌روه‌ها زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كه توش بون هیچ نیشانه‌یه‌كی قورسی ڤایرۆسییان نییه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ڕێوشوێنه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تا ئێستا باشن، هه‌روه‌ها شوێنی تایبه‌ت به‌توشبوان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان زیادكراوه، بۆئه‌وه‌ی له ماوه‌ی داهاتودا كێشه‌ی مانه‌وه‌ی توشبوان له نه‌خۆشخانه‌كان نه‌مێنێت، چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت له كۆتایی مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی ئه‌مساڵه‌وه شه‌پۆلێكی نوێ ده‌ستپێبكات كه نزیك ده‌بینه‌وه له وه‌رزی زستان و سه‌رما.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر عێراق كۆنترۆڵی به‌رزبونه‌وه‌ی زیانه گیانییه‌كان ناكات، ڕه‌نگه به‌ره‌و سه‌پاندنی كه‌ره‌نتینه‌ی به‌شێك له‌ناوچه‌كان و سنورداركردنی جموجوڵی هاوڵاتیان بڕوات.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، 449 هه‌زار و 153 توشبوی كۆرۆنا تۆماركراون، له‌نێویاندا 10 هه‌زار و 568 گیانله‌ده‌ستدان هه‌یه، هه‌روه‌ها 378 هه‌زار و 209 كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون چاكبونه‌ته‌وه.