محەمەد شێخ وەهاب: ئەمڕۆ دەچمە بەردەم دادگا
  2020-10-25       1380       
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دەچێتە بەردەم دادگا.

ئاوێنە: محەمەد شێخ وەهاب ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی گۆڕان لە هەژماری خۆی بڵاویكردەوە، ماوەی دوو هەفتەیە هەموو قاچاغی تەزویركردن لە دەروازە سنوورییەكانی باشماخ و پەروێزخان خراوەتەسەر من وەك ئەوەی بڵێیت من كردومە.

وتیشی”ئەمڕۆ سەربەرزانە دەچمە بەردەم دادگا، نە هەڵهاتووم نە بۆ هیچ كوێیەك دەچم، ملم لە موو باریكترە بەرامبەر یاسا “.

ئاشكراشیكرد، خاوەنی ١٠ ملیۆن دۆلار نیم، هەركەسیش گومان دەكات ١٠ هەزار دۆلارم بداتێ گەردنی ئازاد بێت، نۆ ملیۆن و نۆسەد و نەوەت هەزار دۆلار بۆ خۆی.!

ئەمەش لەكاتێدایە، ناوبراو تۆمەتبارە بە ساختەكاری وەسڵی گومرگ لە خاڵە سنوورییەكان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×