سوپای پاسداران لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا بڵاوەی پێكرا
  2020-10-25       888       

بەرپرسێكی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرایكرد یەكەكانی سوپای پاسداران لە سەر سنوری نزیك ناوچەی ناگۆڕنۆ قەرەباغ لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا بڵاوەی پێكراوە.

ئاوێنه‌: سوپای پاسداران بەپێی زانیارییەكان كەرەستەی سەربازی رەوانەی سنورەكانی باكوری لە نزیك مەیدانی شەڕ لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا كردووە.

محەمەد پاكپور فەرماندەی هێزی وشكانی سوپای پاسدران بۆ ئاژانسی فارس وتی: بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی ئێران هێزەكانمان لەوێ بڵاوەی پێكراوە.

ناوبراو لە كاتی سەردانی بۆ ناوچە سنورییەكان وتیشی: هێزەكانمان لە رۆژانی سەرەتای شەڕەوە لەنێوان یەریڤان و باكۆ بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی نیشتمانی و دابینكردنی ئەمن و سەقامگیری بۆ دانیشتووانی ناوچەكە بڵاوەی پێكراوە.

لە رۆژانی رابردوودا نزیكەی 30 زرێپۆش و تانك لە ناوچەی سنوری بڵاوەیان پێكراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×