هاوردەكردنی شوتی و كاڵەك و پرتەقاڵ بۆ هەرێم و عێراق قەدەغە دەكرێت
  2020-10-25       483       

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق قەدەغەكردنی چەند بەرهەمێكی هاوردەكراوی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندو ئەوەی خستەڕوو: هاوردەكردنی شوتی و كاڵەك و پرتەقاڵ قەدەغە دەكرێت.

ئاوێنه‌: حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بڵاویكردەوە: لەدوای ئەوەی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاوردەكردنی هەنار بۆ عێراق قەدەغە كرا، ئەمڕۆ یەك شەممە هاوردەكردنی شوتی و كاڵەك قەدەغە دەكرێت و لە ڕۆژانی داهاتووشدا هاوردەكردنی پرتەقاڵ قەدەغە دەكەین.

هەروەها ووتیشی: هۆكاری قەدەغەكردنی ئەو بەرهەمانە دەگەڕێتەوە بۆ پاڵپشتیكردنی بەرهەمی ناوخۆی و بڕیارەكەش هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×