2020-10-25   576     
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نه‌سر رایگه‌یاند كه رێككه‌وتنه‌كه‌ی شنگال ته‌مومژی پێوه‌دیاره و له خزمه‌تی وڵاتانی تردایه، جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه ده‌بێت كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدار له‌سه‌ر حسابی گه‌ل و ده‌وڵه‌ت خزمه‌ت به هیچ لایه‌نێك نه‌كات.
ئاوێنه: حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نه‌سر و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق وتی "له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ئێستای حكومه‌تی عێراقدا نیم و له شێوازی مامه‌ڵه‌ی به‌غدا نازاڕیم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌وڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌تایبه‌ت رێككه‌تنه‌كه‌ی شنگال".
وتیشی: "ته‌مومژ و شتی نادیار له رێككه‌وتنی شنگالدا ده‌بینین، ده‌بینین ئه‌و رێككه‌وتنه له خزمه‌ت لایه‌نی ده‌ره‌كیدایه و به‌مه‌ش په‌یوه‌ندیی پته‌و و شه‌فاف دانامه‌زرێت و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ناكات".
عه‌بادی ده‌ڵێت "من دوژمنی كورد نیم ته‌نها ئه‌ركه ده‌ستوورییه‌كانی خۆم به‌جێگه‌یان بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی و سه‌روه‌ریی خاكی عێراق".
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نه‌سر راشیگه‌یاندووه كه ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدار لایه‌نگری هێزی ده‌ره‌كی نه‌بێت و به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل و ده‌وڵه‌تی خۆی فه‌رامۆش نه‌كات، كێشه‌كانی به‌غداش له‌گه‌ڵ هه‌رێم له‌گه‌ڵ هێزه خۆسه‌پێنه‌ره‌كان بوو نه‌ك گه‌لی كورد.