سعودیە جێگرەوە بۆ بەرهەمی توركی دەدۆزێتەوە
  2020-10-25       1506       
پسپۆڕانی سعودی دەڵێن: پیشەسازی سعودیە توانای پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییەی هەیە كە بەهۆی بایكۆتی كەلوپەلی توركییەوە بۆیان دروست دەبێت.

ئاوێنە: ئەو پسپۆڕانە، دەڵێن، لە سعودیە بەهایەكی گەورەی پیشەسازی هەیە كە پێویستییەكانی خواردن و كەرەستەی بیناسازی و كانزا و كەلوپەلی دیكە دابیندەكات، توانای زیاتركردنی بەهای ناوخۆیی و پڕكردنەوەی هەر كورتهێنانێكی هەیە لە بەرهەم كە لە داهاتوودا روو دەدات بەهۆی گۆڕینی ئاراستەی سیاسەتی ئابووری.

كۆمپانیا و دامەزراوەكانی سعودیە بەهای ئابووریی سعودیەن و توانای دۆزینەوەی جێگرەوەیان هەیە بۆ بەرهەمی هاتووی توركی كە بەپێی لێدوانی بەرپرسێكی سعودی زیانەكانی بایكۆت دەگاتە 20 ملیار دۆلار.

ئاماژەیان بەوەشكردووە داواكاری ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی لەسەر بەرهەمی خۆراكی سعودیە زیادیكردووە بەتایبەت لەگەڵ بڵاوبونەوەی خۆراكی دەریایی و خورما.

بەپێی ئامارێك 9211 دامەزراوەی بەرهەمهێنان لە سعودیە هەیە، كە 9 كیمیایی، 9 خۆراكی، یەك كارەبایی و ئەوانەی دیكە لە بواری دیكەدان.

لای خۆیەوە لوئەی تەیار پسپۆڕی كار دەڵێت: راگرتنی هاوردەی كەلوپەلی توركی كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر ئابوری توركیا، چونكە بازاڕی سعودیە بۆ بەرهەمی توركی بازاڕێكی گەورەیە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×