2020-10-25   424     
وه‌زیری خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بارودۆخی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان بڕیار له‌خوێندنی ناو كه‌مپسه‌كان له زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌دات.
ئاوێنە: د.ئارام محه‌مه‌د وه‌زیری خوێندنی باڵا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین كه خوێندین ئه‌مساڵ نه‌فه‌وتێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند بژارده‌یه‌كمان له‌به‌رده‌سته، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی بارودۆخی كۆرۆناین له‌هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی: له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت له‌گفتوگۆی به‌رده‌وامداین، تا رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ خوێندنی ئه‌مساڵ بدۆزینه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پلانی وه‌زاره‌تمان نیه كه ئه‌مساڵی خوێندن بفه‌وتێت.
وه‌زیری خوێندنی باڵا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: دوو رێگه هه‌یه بۆ به‌رده‌وامبوونی خوێندنی ئه‌مساڵ له‌زانكۆو په‌یمانگاكان، یه‌كه‌م.. خوێندنی ناو كه‌مپسه‌كان كه ئه‌وه‌ش بارودۆخه‌كه بڕیارده‌دات، دووه‌م.. خوێندنی ئۆنلاین، به‌ڵام له‌ئێستا وه‌ك وه‌زاره‌ت خوێندنی ئاوێته‌مان پێ باشه تا خوێندن به ئۆنلاین و له‌ناوكه‌مپسه‌كان ته‌واوكاری یه‌ك بن، تا له‌ره‌وشی ته‌ندورستی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دڵنیاده‌بینه‌وه، چونكه ئه‌وله‌ویه‌تی كاری ئێمه رێگه گرتنه له‌خراپبوونی ته‌ندروستی مامۆستایان و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌رانمان.