جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
  2020-10-25       1002       

عه‌مید  خه‌سرۆ خالید یاسین، جێگری به‌رێوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگری وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.

ئاوێنه‌: زیاتر لە سێ هەفتەیە عەمید خسرۆ بانی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببو، لە شاری هەولێر لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدا بو، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25 ى 10 گیانی لەدەست دا.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، تا ئێستا 600 هەزار و 963 پشکنینی کۆرۆنا کراون، کە 215 هەزار و 614 لە هەولێر، 139 هەزار و 663 لە سلێمانی، 240 هەزار و 476 لە دهۆک و پێنج هەزار و 211 لە هەڵەبجە بون، 68 هەزار و 44 کەس توشی ڤایرۆسەکە بون، 24 هەزار و 543 کەس لە هەولێر، 20 هەزار و 970 لە سلێمانی، 20 هەزار و 230 لە دهۆک و دو هەزار و 301 کەس لە هەڵەبجە بون. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×