لە سلێمانی، ڕێكارەكانی خۆپارێزی توندتر دەكرێنەوە
  2020-10-25       453       

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەمەبەستی جێبەجێكردنی مەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن و توندكردنەوەی ڕێكارەكانی خۆپارێزی، قائیمقامی سلێمانی لیژنەكانی ڕادەسپێرێت سەردانەكان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنەگشتییەكان زیاتر بكەن.

ئاوێنه‌: لەشكر حەمید سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەمەبەستی جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی تەندروستی و توندكردنەوەی ڕێكارەكانی خۆپارێزی، قائیمقامی سلێمانی لیژنە هاوبەشەكانی ڕاسپاردووە سەردانی شوێنەكان زیاتر بكەن و پشكنینەكان بۆ ئەو كاڵاوشمەك و خواردەمەنیانە زیاتر بكەن كە ڕۆژانە لەلایەن هاووڵاتیانەوە بەكاردەهێنرێت.

وتیشی”لیژنەكانیش خشتەی كاركردنی نوێیان داناوە بۆئەوەی بتوانن بەشێوەیەكی باشتر ئەركەكانیان راپەڕێنن”.

ئاماژەی بۆئەوەشكرد، پێشتر ڕێنمایی بۆ چۆنیەتی كاركردنی كارو پیشە جیاوازەكان لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە بڵاوكراوەتەوە، بەكەمێك دەستكارییەوە جارێكی دیكە بڵاوی دەكەینەوە و هەرشوێنێك پابەند نەبێت بەو ڕێنماییانەوە، شوێنەكەی ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی توند دەكرێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×