وتەبێژی کازمی: گەیشتووین بە چەند زانیارییەک لەبارەى بکوژانی هیشام هاشمی
  2020-10-25       432       


ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتەر ڕایگەیاند، "گەیشتوون بە چەند زانیارییەک لەبارەى بکوژانی هاشمی و هیچ نادرکێنین بۆئەوەى تاوانباران ڕا نەکەن."  

ئاوێنه‌: هیشام هاشمی شارەزای ئەمنی و پسپوڕی بواری گروپە تیرۆریستیەكان، لە 6ی تەمموزی مانگی ڕابردوو لەتەمەنی 47 ساڵیدا و لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا  تیرۆر كرا.    

دوای دەیان ڕۆژ لە تیرۆرکردنی، بە بەردەوامی نوسەران و چالاکان داوا لە بەرپرسانی عێراقی دەكەن ئەنجامدەرانی تاوانەكە ئاشكرا بكەن و بەسزای یاسایی خۆیانیان بگەیەنن، هەندێك لەچالاكان پەنجەی تۆمەت بۆ گروپە میلیشیایەكان درێژ دەكەن كە بەتیرۆركردنی هاشمییەوە تێوەگلاون و چەند بەڵگەیەكیشیان خستووەتەڕوو كە ئەو گروپانە پێش تیرۆركردنی هەڕەشەیان لێكردووە.    





زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×