پەرلەمان گفتوگۆ لەبارەی پرساندنی سەرۆک، جێگری سەرۆک و وەزیری دارایی ده‌كات
  2020-10-25       450       
ئه‌رشیف

سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ ئاماده‌بون له‌دانیشتنی ژماره‌ 9ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دوه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، لە یەکێک لە تەوەرەکاندا گفتوگۆ لەبارەی پرساندنی سەرۆک، جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان.

ئاوێنه‌: د.رێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان لە نوسراوێکدا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بون له‌دانیشتنی ژماره‌ 9ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دوه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌كاتژمێر 2:00ى پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌مه‌ 2020/10/27.

بەپێی کارنامەی کۆبونەوەکە، لە تەوەری یەکەمدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هەریەکە لە پێشنیازه‌ یاساکانی پاراستنی تۆڕ و بنچینه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق)، پێشنیازی یاسای (به‌رێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق). 

لە تەوەری دوەمیشدا دانانی ئه‌ندامی په‌رله‌مان (عمر عبدالله فتاح) له‌ لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابوری به‌ پێی حوكمی مادده‌كانی (28، 34) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

لە تەوەری سێیەمیشدا گفتوگۆی پرساندن و وه‌ڵامه‌كانی (سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران) و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری دارایی و ئابوری به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (70، 71، 73) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×