ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: 828 توشبو و 25 گیانلەدەستدان
  2020-10-25       678       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 828 كەسی دیكە لە هەرێم توشی كۆرۆنا بون و 25 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو 440 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا شەش  هەزارو 40 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و دەرئەنجام 828 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 25 توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 440 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە وردەكارییەكانی ئاماری 24 سەعاتی رابردو و كۆی گشتی ئامارەكانی كۆرۆنا لە هەرێم بەم جۆرەن:

١. پشکنین:  (٦٠٤٠ پشکنینی نوێ)
(٢١٤١ هەولێر)
(٩٠٦ سلێمانی، ٤٩ ڕاپەڕین)
(٢٨٦٩ دهۆك)
(٧٥ هەڵەبجە)

٢. تووشبوو:  (٨٢٨ تووشبووی نوێ)
(٣٣١ هەولێر)
(١٣٨ سلێمانی)
(٣٢٢ دهۆك)
(٣٧ هەڵەبجە)

٣. چاکبوون: (٤٤٠ چاکبوون)
(١٢٨ هەولێر)
(٢٤ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان)
(٢٣٢ دهۆك)
(٢٧ هەڵەبجە)

٤. مردن:  (٢٥ مردن)
(٨ هەولێر)
(٧ سلێمانی، ١ گەرمیان، ٤ ڕاپەڕین)
(٣ دهۆك)
(٢ ‌هەڵەبجە)

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ٦٠٧٠٠٣ (٢١٧٧٥٥ هەولێر، ١٤٠٦١٧ سلێمانی، ٢٤٣٣٤٥ دهۆك، ٥٢٨٦ هەڵەبجە)

تووشبوون ٦٨٨٧٢ (٢٤٨٧٤ هەولێر، ٢١١٠٨ سلێمانی، ٢٠٥٥٢ دهۆك، ٢٣٣٨ هەڵەبجە)

چاکبوون ٤٠١٠١ (١٧٢١١ هەولێر، ١١٥١١ سلێمانی، ٩٢١٣ دهۆك، ٢١٦٦ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٢٦٤٥٧ (٦٩٨٨ هەولێر، ٨٤٦٠ سلێمانی، ١٠٩١٩ دهۆك، ٩٠ هەڵەبجە)

مردن ٢٣١٤ (٦٧٥ هەولێر، ١١٣٧ سلێمانی، ٤٢٠ دهۆك، ٨٢ هەڵەبجە)

دەقی راگەیەندراوەكە...

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×