"پارتی هێزێكی تایبەت لەگەڵ چەكی قورس رەوانەی ناوچەی گارێ دەكات"
  2020-10-25       2333       

بەپێی میدیاكانی پەكەكە، پارتی دیموكراتی كوردستان هێزێكی بەناوی "گوڵان" كە راستەوخۆ لەژێر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمدایە، لەگەڵ چەكی قورس رەوانەی ناوچەی چیای گارێ كردوە.

ئاوێنە: بەپێی زانیاری میدیاكانی پەكەكە دوای زینێ وەرتێ، لە دوێنێ شەممەوە دەستیكردوە بە رەوانەكردنی هێزێکی تایبەتی خۆی بەناوی گوڵان کە لەژێر فەرمانی مەسرور بارزانیدایە، بۆ شارۆچکەی دینارتێ و دەشتی نەهلێ سەربە ئاکرێ لە دهۆک دەكات كە نزیكە لەناوچەی چیای گارێ كە لەژێر دەستی گەریلادایە.

میدیاكانی پەكەكە ئاماژەیان بەوەداوە كە بانگەشەی ئەوەش دەکرێت کە پارتی پێشمەرگەکانی ‘ڕۆژ’ـیشی لەگەڵ ئەو هێزە ڕەوانەی ناوچەکە کردون.

هێمایان بۆ ئەوەش كردوە كە ژمارەیەک زۆر ئۆتۆمبێلی سەربازی بێ ژمارە، چەکی قورس و ئۆتۆمبێلی تایبەتی مەدەنی براونەتە ناوچەکە و لە گوندەکانی “مەلکێ، دۆستەکا، گیسێ، مامیشمیش، گردی دینارتە، گردی مەزرینگان، گردی ناوخۆش، گردی دفری” و هەروەها گوندە ئاسورییەکان لە ناوچەی عەشیرەتی زێبارێ، دەستکراوە بە دروستکردنی سەنگەر و پەناگە.

شارۆچکەی دینارتێ و دەشتی نەهلێ، لە ڕوی ئیدارییەوە سەربە ناوچەی ئاکرێ لە پارێزگای دهۆکە، بەڵام وەک ناوچە دەکەوێتە نزیک چیای گارێ کە وەک هەرێمی گەریلا دەناسرێت.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×