سەرحەد قادر: داعش گۆڕانکاری دەکات و چەند بەرپرسێکی نوێ دەنێرێتە کەرکوک
  2020-10-25       1114       

سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پێشوی پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی كەركوك، رایگەیاند، داعش گۆڕانكاری دەكات و چەند بەرپرسێكی نوێی خۆی دەنێرێتە كەركوك و ناوی هەندێك لە بەرپرسە نوێیەكانیش ئاشكرادەكات.

ئاوێنە: سەرحەد قادر، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"جارێکی دیکە چەکدارانی داعش چەند بەرپرسێکی نوێ دەنێرنە سنوری کەرکوک و بەپێی زانیارییە نوێکان ئێستا ئەو گروپە هەندێ گۆڕانکاریان کردوە."

بەپێی قسەی سەرحەد قادر كارێكی نوێی رێكخراوەكە بریتی دەبێت لە دانانی بۆمبی چێنراو بازگەی وەهمی و پەلاماردانی هێزە ئەمنیەکان و رفاندن و هەڕەشەكردن لە هاوڵاتیان و ئەو كەسانەی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان كاردەكەن.

بەڕێوەبەری پێشوی پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی كەركوك ناوی هەندێك لە بەرپرسە نوێیەكانی داعشی لەكەركوك ئاشكراكردون كە بەقسەی ئەو پێكدێن لە "وەلید عەبدوڵا عومەر/ئەبو ئەسعەد، عەبدولمەجید حەمید حوبەیدی، محەمەد ئەحمەد ئەلعەزی، فەتاح عەبدولڕەحمان شاهری، وەعدوڵا ئەحمەد حەسەن، عەبدولڕەحمان حسێن عومەر ئەلكومی، محەمەد حەمدانی، سەمیر عەلی سوڵتان/ئەبو عەلی، ئەحمەد مەحمود مەحمود/ئەبو خەدیجە."

 

داعش گۆڕانکار دەکات و چەند بەرپرسێکی نوێ دەنێرێتە کەرکوک..

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×