بۆ دەنگدان لەسەر بازنەی ھەڵبژاردنی كەركوك و نەینەوا، پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە
  2020-10-26       492       
بۆ دەنگدان لەسەر بازنەی ھەڵبژاردنی كەركوك و نەینەوا، ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە.

ئاوێنە: بڕیارە كاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 26ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆببێتەوە، بۆ دەنگدان لەسەر بازنەی ھەڵبژاردنی پارێزگاكانی كەركوك و نەینەوا.

لە كۆبوونەوەی رۆژی شەممەی رابردوو 24ی تشرینی یه‌كه‌م، پەرلەمان دەنگی لەسەر بازنەی ھەڵبژاردنی سەرجەم ئەو پارێزگایانەدا، كە پێشتر دەنگیان لەسەر نەدرابوو، تەنیا دەنگدان لەسەر بازنەی ھەڵبژاردنی كەركوك و نەینەوا بۆ 48 كاتژمێر دواخرا.

لە چەند رۆژی رابردوودا ‌سەرۆکی پەرلەمانی عیراق لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان و پەرلەمانتارانی کەرکوك و نەینەوا کۆبووەتەوە، بۆ ئەوەی لەسەر شێوازی بازنەیی ھەڵبژاردنەکان بەپێی خواستی پێکھاتەكان رێکبکەون. لەم چوارچێوەیەشدا بڕیاردرا دەنگدان لەسەر بازنەی كەركوك و نەینەوا بۆ ئەمڕۆ دوابخرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×