بەهۆی یادی لەدایکبوونی پەیامبەر رۆژێك پشوو له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندرا
  2020-10-26       784       
بەپێی خشتەی پشووەکانی هەرێمی كوردستان، بەهۆی یادی لەدایکبوونی پەیامبەری ئیسلامەوە، رۆژی پێنجشەممە 29ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، پشووی فەرمیە لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئاوێنه‌: ئەگەرچی بەگوێرەی خشتەی پشووەکانی هەرێمی کوردستان، رۆژی پێنجشەممە 29ی تشرینی یەکەم، کە هاوکاتە لەگەڵ 12ی رەبیعولئەوەل و یادی لە دایکبوونی پەیامبەری ئیسلامە پشووی فەرمیە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی تەندروستی گشتی، مەراسیمی یادی مەولود بەڕێوەناچێت.

رۆژی 17ی ئەم مانگە، لە کۆبوونەوەی پارێزگاری هەولێر و لیژنەی مەراسیمی خوێندنەوەی مەولود لەو شارە بڕیاردرا، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی تەندروستی گشتی، مەراسیمی یادی مەولود (یادی لەدایکبوونی پەیامبەری ئیسلام) بەڕێوەنەچێت.

هەر ئەمڕۆش هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر رایگەیاند، "له ‌هه‌ر حاڵه‌تێكی پرسه‌ و ئاهه‌نگ گێڕان له‌ ماڵان و له ‌شوێنێكی گشتی ئه‌وا پێبژاردنیان پێده‌كرێت به‌ دوو ملیۆن دینار".
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×