بانکی رەشید پێشینەیەکی 40 ملیۆن دیناری دیکە دەدات
  2020-10-26       825       
بانکی رەشید پێشینەیەکی 40 ملیۆن دیناریی دیکە بە فەرمانبەر و هاووڵاتییان دەدات.

ئاوێنه‌:  ئەمڕۆ دووشەممە 26-10-2020، نووسینگەی راگەیاندنی بانکی رەشید، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، پێشینەکە دەدرێتە هاووڵاتیی و فەرمانبەران و لە هەموو لقەکانی بانکەکە، دەدرێت.

ئەو پێشینەیە، هەروەک نووسینگەی راگەیاندنی بانکی رەشید رایگەیاندووە، بۆ فەرمانبەران 40 ملیۆن دینارە و بۆ هاووڵاتییانیش 30 ملیۆن دینارە.

نووسینگەی راگەیاندنی بانکی رەشید جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە ئەو فەرمانبەرانەی مووجەکانیان دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان لە بانکی رەشید، پێویست ناکات هیچ کەفیلێکیان هەبێ، بەلام هاووڵاتییان و ئەو فەرمانبەرانەی هەژاریان کە بانکەکە نییە پێویستە کەفیلێک پەیدا بکەن.

بانکی رەشید لە رۆژی 24-10-2020 رایگەیاندبوو، کە پێشینەیەکی 20 ملیۆن دیناری دەداتە کچ و کوڕان، بۆ ئەوەیان پرۆژەیەکی ئابووریی تایبەت بەخۆیان دابمەزرێنن.

پێشتریش لە رۆژی 21-10-2020، بانکی رەشید لە راگەیەندراوێکدا، رایگەیاندبوو، بڕی 10 ملیۆن دینار وەک پێشینە (سولفە) بەو کەسانە دەدات، کە دەیانەوێ هاوسەری دووەم بۆ خۆیان دیاری بکەن.

بانکی رەشید، بانکێکی حکوومیی بازرگانیی عێراقییە و لە ساڵی 1988 دامەزراوە. لقی لە کەرکووک و هەموو شارەکانی عێراقی فیدراڵ (جگە لە هەرێمی کوردستان)، هەیە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×