فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی روسیا گورزێكی گه‌وره‌یان له‌ میلیشیا سورییه‌كانی هاوپه‌یمانی توركیا وه‌شاند
  2020-10-26       1434       

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی روسیا گورزێكی گه‌وره‌یان له‌ میلیشیا سورییه‌كانی هاوپه‌یمانی توركیا وه‌شاند و 61 چه‌كدار كرانه‌ ئامانج.

ئاوێنه‌: روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی روسیا بۆردومانی ناوچه‌ی جه‌به‌ل ئه‌لدوه‌یله‌ی له‌ باكوری رۆژئاوای شاری ئیدلب كردووه‌ كه‌ چه‌كداری گروپه‌ توندڕه‌وكانی هاوپه‌یمانی توركیای تێدا جێگیره‌.

به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه‌ و له‌ ئامارێكی سه‌ره‌تاییدا هاتووه‌ كه‌ 21 چه‌كدار كوژران و 40ی تریش برینداربوون و روانگه‌ی سوریا ده‌ڵێت كه‌ پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌كه‌ش زیاد بكات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×