وتەبێژێك لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دەڵێت: ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی
هەرێم لە پشكی یەكێتی ناوەڕۆكی بەیاننامەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەكە رەتدەكەنەوە كە
تێیدا هاتبو، لە ئەنجامی يئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئاسایش‌دا، دو پیلان پوچەڵکرانەوە کە
یەکێکیان لە لایەن پەکەکەوە پلانی بۆ دانرابو. دەشڵێن: ئاگاداری روداوی له‌و جۆره نین
كه له هه‌رێم رویدابێت.
ئاوێنە: ئەمڕۆ دوشەممە، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە
بەیاننامەیەكدا رایگەیاندبو"هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە چەند رۆژی
رابردودا چەند هێرشێکی تێکدەرانەیان لە هەرێمی کوردستان پوچەڵ کردەوە و چەندین کەسیشیان
دەستگیرکرد کە پەیوەندییان لە گەڵ گروپە تیرۆریستییەکاندا هەیە."
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم وتبوشی"لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئاسایش‌دا،
دو پیلان پوچەڵکرانەوە کە یەکێکیان لە لایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)
پلانی بۆ دانرابو بەڵام خۆشبەختانە بە هاوکاریی و هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی پۆلیس
و ئاسایش و هەواڵگریی و دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان پوچەڵکرانەوە."
بەڵام كەمێك لەمەوبەر وتەبێژێك لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لە
رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند"ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتوه
له پێنج ئه‌ندامی سه‌ره‌كی كه بریتین له راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، سه‌رۆكی
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری، سه‌رۆكی ده‌زگای پاراستن و سه‌رۆكی
هه‌واڵگریی پێشمه‌رگه. له‌م پێنج ئه‌ندامه، سێ ئه‌ندامیان له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستانن و ته‌نها دو ئه‌ندامیان پارتین."
ئەوەشی خستۆتەڕو"دوای پرسیاركردن له هه‌ر سێ ئه‌ندامه باڵاكه‌ی یه‌كێتی
له‌ناو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم، ده‌ركه‌وت كه به‌رپرسانی یه‌كێتی به‌هیچ جۆرێك
ئاگاداری ئۆپه‌راسیۆنی له‌م جۆره نین كه رۆژی ٢٦\١٠\٢٠٢٠ له‌ڕێی به‌یاننامه‌یه‌ك
به ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه."
جەختیشی كردۆتەوە"ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له پشكی یه‌كێتی، ئه‌م
به‌یاننامه‌یه‌و هه‌ر به‌یاننامه‌یه‌كی تری له‌م چه‌شنه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه ره‌تده‌كه‌نه‌وه،
به هه‌ندی وه‌رناگرن و نایسه‌لمێنن، چونكه ئاگاداری روداوی له‌و جۆره نین كه
له هه‌رێم رویدابێت، رێگه‌ش ناده‌ن به‌ناوی ئه‌نجومه‌نێكه‌وه راگه‌یه‌ندراو بڵاوبكرێته‌وه
كه پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی، ئه‌ندامه سه‌ره‌كییه‌كانی پرسوڕایان پێ نه‌كرابێت."
دەقی رونكردنەوەكە...
رونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵا‌نی خه‌ڵكی
كوردستان
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتوه له پێنج ئه‌ندامی سه‌ره‌كی
كه بریتین له راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم،
سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری، سه‌رۆكی ده‌زگای پاراستن و سه‌رۆكی هه‌واڵگریی پێشمه‌رگه.
له‌م پێنج ئه‌ندامه، سێ ئه‌ندامیان له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانن و
ته‌نها دو ئه‌ندامیان پارتین. به‌ڵام دوای پرسیاركردن له هه‌ر سێ ئه‌ندامه باڵاكه‌ی
یه‌كێتی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم، ده‌ركه‌وت كه به‌رپرسانی یه‌كێتی به
هیچ جۆرێك ئاگاداری ئۆپه‌راسیۆنی له‌م جۆره نین كه رۆژی ٢٦\١٠\٢٠٢٠ له‌رێی به‌یاننامه‌یه‌ك
به ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه. بۆیه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی
ئاسایش له پشكی یه‌كێتی، ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌و هه‌ر به‌یاننامه‌یه‌كی تری له‌م چه‌شنه‌ی
ئه‌نجومه‌نه‌كه ره‌دده‌كه‌نه‌وه، به هه‌ندی وه‌رناگرن و نایسه‌لمێنن، چونكه
ئاگاداری روداوی له‌و جۆره نین كه له هه‌رێم رویدابێت، رێگه‌ش ناده‌ن به‌ناوی
ئه‌نجومه‌نێكه‌وه راگه‌یه‌ندراو بڵاوبكرێته‌وه كه پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی، ئه‌ندامه
سه‌ره‌كییه‌كانی پرسوڕایان پێ نه‌كرابێت.
وته‌بێژێك له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
٢٦ - ١٠- ٢٠٢٠