2020-10-27   350     
پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تشرینی یەکەم، کۆدەبێتەوە و بڕیارە پرسی گفتوگۆ لەبارەی پرساندنی سەرۆکی حکومەت، جێگرەکەی و وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان بکەن.
ئاوێنە: لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە کۆبوونەوە لە کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ دەکرێت و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆ کردنە لەسەر پرساندن و وه‌ڵامه‌كانی (سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران) و (جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران) و (وه‌زیری دارایی و ئابوری)، به‌پێی حوكمی ماده‌كانی (70، 71، 73) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
بەپێی ئەو کارنامایەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بڵاویکردووەتەوە دانیشتنەکە بەمجۆرە دەبێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پێشنیازه‌یاساییانه‌ی خواره‌وه پشت به‌ستن به‌حوكمی مادده‌كانی (79، 80)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
1ـ پێشنیازی یاسای (پاراستنی تۆڕ‌و بنچینه‌كانی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
2ـ پێشنیازی یاسای (به‌رێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
دووه‌م: دانانی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌رێز (عمر عبدالله فتاح) له‌لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (28، 34) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
سێیه‌م: گفتوگۆی پرساندن و وه‌ڵامه‌كانی به‌رێزان (سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران) و (جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران) و (وه‌زیری دارایی و ئابووری)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (70، 71، 73) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.