ئەمەریكا: رێگە بە داعش نادەن دووبارە خۆی رێکبخاتەوە
  2020-10-27       277       
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ساڵێک پێش ئێستا بە بەشداری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانانیان لە عێراق و سووریا، ئەبوبەکر بەغدادی، سەرۆكی رێکخراوی داعشیان کوشت، ئەمەریكا کوشتنی بەغدادی بە سەرکەوتنێکی گەورە بەسەر رێکخراوەکە دادەنێت.

ئاوینە: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دووپاتیشی کردووەتەوە، رێگە بە داعش نادەن دووبارە خۆی رێکبخاتەوە و ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی داعش هێشتا کۆتایی نەهاتووە.

لەراگەیێندراوەكەشدا هاتووە، داعش تائێستا هەڕەشەیە بۆ سەر جیهان، بۆیە دەبێت لە شەڕکردن بەرامبەر پاشماوەکانی ئەو گرووپە لە عێراق و سووریا بەردەوام بن.

لە 26/10/2019، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی ئەمەریکا، ئەبوبەکر بەغدادی لە ئیدلب کوژرا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×