2020-10-27   263     
به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كۆبوونه‌وه‌و له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوایان له‌مامۆستایان كرد ده‌رگای خوێندنگه‌كان بكه‌نه‌وه.
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 27-10-2020، له‌كۆنگره‌كه‌دا مامۆستا عومه‌ر ساڵح ئه‌حمه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاند، نزیكه‌ی یه‌ك مانگه ده‌رگای خوێندنگه‌كان له‌سلێمانی داخراون و ناكرێت له‌وه زیاتر خوێندكاران بێ به‌ش بن له‌خوێندن.
وتیشی: پێویسته هه‌موو لایه‌ك په‌رۆشی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خوێندنگه‌كان بن، له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای باخچه‌كانی ساوایانیش وتی، تائێستا بڕیار نه‌دراوه ده‌رگای باخچه‌كان بكرێته‌وه.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی راشیگه‌یاند: داوا له‌به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان و مامۆستایان، به‌هاوكاری دایكان و باوكان ده‌كه‌ین ده‌رگای خوێندنگه‌كانیان واڵا بكه‌ن و خوێندنی ئه‌مساڵ ده‌ستپێبكه‌ن و واز له‌بایكۆت بهێنن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بایكۆت، پرۆسه‌ی خوێندن ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه، بۆیه داوا ده‌كه‌ین به رێكاره ته‌ندروستییه‌كانه‌وه ده‌رگای خوێندنگه‌كان بكرێنه‌وه‌و پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ستپێبكات.
له‌كۆتایدا وتی، له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانی مامۆستایانین و پێویسته حكومه‌ت مافه داراییه‌كانی مامۆستایان دابینبكات و مووچه‌كانیان له‌كاتی خۆیدا پێ بدات