2020-10-27   541     
هاتوچۆی هەولێر ئەو شۆفێرانە ئاگاداردەکاتەوە، کە پارچەى ئۆتۆمبێلەکانیان بۆ نوێتر دەگۆڕن، دەبێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆبکەن، بۆئەوەی مۆڵەتیان پێبدرێت.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەئاگادارینامەیەکدا ڕایگەیاند، سه‌رجه‌م هاوڵاتیان و خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كانی له‌جۆره‌كانی لاندكرۆز/ لكزس/پرادۆ و هه‌ر جۆره ئۆتۆمبێلێكی تر كه له‌كاتی ئیستادا ده‌ستكاری شێوه‌ی پێشه‌وه‌یان ده‌كرێت و هه‌ندێك پارچه‌یان ده‌گۆڕدرێت بۆئه‌وه‌ی به‌مۆدێلێكی تازه‌تر و به‌رزتر ده‌ربكه‌ون ئاگاداردەکەنەوە.
زیاتر ڕوونکراوەتەوە، ده‌بێت به‌ر له‌ده‌ستكاریكردن و گۆڕینی هه‌ر پارچه‌یه‌ك له‌ئۆتۆمبێله‌كانیان سه‌ردانی هاتوچۆبكه‌ن و ڕه‌زامه‌ندی وه‌ربگرن هاوشێوه‌ی گۆڕینی ڕه‌نگی ئۆتۆمبێل و له‌پاش وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی ئینجا ده‌ست به‌گۆڕینی پارچه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كانیان بكه‌ن، چونكه ئه‌و گۆڕینه ده‌بێته هۆی گۆڕینی ئاكاری ئۆتۆمبێل به‌مه‌ش پێویستی به‌ئاگاداركردنه‌وه‌و ڕه‌زامه‌ندی هاتووچۆ ده‌بێت.
ئەوەش هاتووە، هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت له‌كاتی تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵیانه یان كڕین و فرۆشتن پشكنین بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ناكرێت و ناچار ده‌كرێت به‌گۆڕینی پارچه‌كانی بۆ پارچه ئه‌سڵییه‌كانی دووباره.