له‌ 24 کاتژمێری رابردوودا 1597 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا
  2020-10-27       594       


وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 1597 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، ئەمەش ریکۆردێکی نوێیە و زۆر لە ئاماری رۆژانی رابردوو زیاترە.

تۆمارکردنی ئەو ژمارەی زۆرەی تووشبووان بە کۆرۆنا لەکاتێکدایە تائێستا زۆرترین تووشبووی تۆمارکراو لە شەو و رۆژێکدا 1308 کەس بوون، ئەو ئامارەش پێنج رۆژ لەمەوبەر و لە 22-10-2020 تۆمارکرا.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، زۆرترین تووشبووی کۆرۆنا لە هەولێر و دهۆک بوون، کە 703ـیان لە هەولێر و 651ـیان لە دهۆک بوون، بەڵام زۆرترین ژمارەی مردن بەو پەتایە لە سلێمانی تۆمارکراوە، ژمارەیان هەشت کەسە لە کۆی ئەو 24 کەسەی لەو ماوەیەدا بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

ژمارەی چاکبووانی کۆرۆنا بەراورد بەو هەڵکشانە زۆرەی ژمارەی تووشبووان کەمە، لە سەرجەم هەرێمی کوردستان 475 کەس چاکبوونەتەوە کە نزیکەی نیوەیان (303) کەسیان لە دهۆک بوون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×