ماوەی خۆکەرەنتین کردن بۆئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان کەمکرایەوە بۆ ( 8) ڕۆژ.
ئاوێنه: دکتۆر سەباح هەورامى، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان تەنها لە (8) ڕۆژی یەکەم دەبنە هۆی توشبوونی کەسانی تر، بۆیە تەنها (8-10) رۆژ خۆ کەرەنتینە کردن پێویستە ،بەڵام پێویستیان بە پشوی زیاترە.
ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر توشبوانى کۆرۆنا بەپێى پرۆتۆکۆڵى پزیشکى ماوەى (14) رۆژ کەرەنتین دەکران.
بەرێوەبەرى فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى راشیگەیاندوە، هەرکەسێک لە پشکنینی خوێنەکەیدا (IgG) بینرا مانای ئەوەیە ڤایرۆسەکە نا گوازێتەوە، بەڵام مەرج نیە نیشانەی نەبێت.