مامۆستایانی ناڕازیی پشتیوانی خۆیان بۆ هەڵوێستی لقی سلیمانی یەکێتی مامۆستایان رادەگەیەنن کە بڕیاریان داوە تا جێبەجێ کردنی داواکارییەکانیان دەرگای قوتابخانەکان نەکەنەوەو دەلێن "بەهۆی کۆرۆناوە خۆپیشاندانمان دواخستوە".
ئاوێنە: دانەر هەلەدنی، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی بەئاوینەی راگەیاند "ئێمە وەکو مامۆستایانی ناڕازی هاوهەڵوێستو یەکدەنگین لەگەڵ لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانو پشتیوانی لەهەڵوێستەکەیان دەکەین کە بڕیاڕیان داوە دەرگای قوتابخانەکان نەکەنەوە تا داواکاریی مامۆستاین جێبەجێ دەکرێت".
راشیگەیاند "بەهۆی رەچاوکردنی تەندروستی گشتیو پەتای کۆرۆناوە خۆپیشاندانەکانمان دواخستوە، چاوەڕێی وەڵامیین بۆیە دڵنیاتان دەکەینەوە ئەمجارە بەشێوەیکی بەرچاو بە بەشداری هەموو چینو توێژو کەسوکاری خوێندکاران لەگەڵ درێژەدان بەبایکۆت لەماوەیەکی نزیکدا دێینەوە سەرشەقام".
مامۆستایانی ناڕازیی داوای گێڕانەوە تەواوی شایستە داراییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران دەکەن بەپێدانی موچەی تەواو هەر سی ڕۆژ جارێک، دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان. دیاریکردنی چارەنوسی موچە پاشەکەوتکراوەکان و نەدراوەکانو کردنەوەی هەژماری بانکی تایبەت بەمامۆستاو فەرمانبەران دیاری کردنی بڕی گشتی موجەی فەوتاوی هەر موچەخۆرێکو ڕێگەدان بەمامەڵە پێکردنی لەدەزگا حکومیەکاندا.