رێواز فایەق: زیاتر لە 20 پەرلەمانتارمان توشی کۆرۆنا بون
  2020-10-27       415       
به‌وته‌ی‌ رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تائێستا زیاتر لە 20 ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مان توشی کۆرۆنا بون.
 
ئاوێنه‌: له‌دانیشتنی‌ رۆژی سێشەممەی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا  رێواز فایەق ڕایگه‌یاند، "بەڕێزان تکایە دەمامک بەکاربهێنن. هۆڵەکە بچوکەو چەند کاتژمێرێک بەیەکەوە دەمێنینەوە، تکایە دەمامک بەکاربهێنن. هەر لەبەر خۆمان. ئێستا زیاتر لە 20 پەرلەمانتارمان توشی کۆرۆنا بووە."
 
به‌پێی‌ دوایین ئاماری‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێم، تائێستا لەهەرێمی کوردستان 71 هەزارو 752 کەس توشی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیە 40 هەزارو 909 توشبو چاکبونەتەوە، دو هەزارو 361 کەسیش گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و 28 هەزارو 482 توشبوی کۆرۆناش لەژێر چاودێریدان.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×