2020-10-27   374     
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتو له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پێشێلی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانیان كردووه.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوه‌وه‌و ته‌وه‌رێكی كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت بو به‌پرساندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران‌و جێگرەکەی‌و وەزیری دارایی كه 23 په‌رله‌مانتار داواكارییه‌كیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردبو، به‌ڵام ئه‌و سێ به‌رپرسه‌ی حكومه‌ت ئامادەی دانیشتنەکە نه‌بون، بەڵکو وه‌ڵامه‌كانیان بەشێوەی نوسراو رەوانەی پەرلەمان کراو بۆ پەرلەمانتاران خرانه‌ڕو.
له‌باره‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانه‌وه د.شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتو ڕایگه‌یاندووه، "دژی ئاماده‌نه‌بونی سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و جێگره‌كه‌ی‌و وه‌زیری دارایی بۆ پرساندن، وه‌كو فراكسیۆنی یه‌كگرتو بایكۆتی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانمان كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌شێوه‌یه‌كی ناپه‌یڕه‌وی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ساز كرد به‌غیابی سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و جێگره‌كه‌ی‌و وه‌زیری دارایی، كه به‌رپرسن به‌رامبه‌ر بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران‌و پاشه‌كه‌وت كردنی".
ناوبراو ده‌ڵێت، ئاماده‌نه‌بونی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی باڵای حكومه‌ت له‌كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ره‌وا نیه‌و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پێشێلی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانیان كردووه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه غیاب ده‌بێت هۆكاره‌كه‌ی شه‌رعی‌و یاسایی بێت، غیاب به‌مه‌زاج نابێت، "ئێمه ئاماده نین پرساندن بۆ كاغه‌ز و راپۆرت و نوسراو بكه‌ین، پرساندن بۆ به‌رپرس ده‌كرێت‌و ده‌بێت له‌هۆڵی په‌رله‌مان ئاماده بێت، با بێن له‌په‌رله‌مان به‌رگری له خۆیان بكه‌ن".