"نەجمەدین کەریم جەڵتە لێیداوه‌و باری‌ تەندروستی ناجێگیرە"
  2020-10-27       2897       
نەجمەدین کەریم
بەڕێوەبەری نوسینگەی نەجمەدین کەریم رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ 22 ڕۆژ لەمەوبەر نەجمەدین کەریم جەڵتە لێیداوه‌و لەئێستادا دۆخی‌ تەندروستیی جێگیر نییە.

ئاوێنه‌: نەشوان جەلال، بەڕێوەبەری نوسینگەی نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشوی کەرکوک بەسایتی‌ ناس کوردی ڕاگەیاندووه‌، "22 ڕۆژ لەمەوبەر دکتۆر نەجمەدین کەریم جەڵتە لێیداو لەئێستادا لەواشنتنی پایتەختی ئەمریکا لەنەخۆشخانەیەو لەژێر چاودێری چری پزیشکیدایە."  

ناوبراو ده‌ڵێت، "چەند ڕۆژێکە قسە دەکات‌و دەست‌و قاچی دەجوڵێت، بەڵام بەگشتیی تەندروستیی جێگیر نییە... ئەمڕۆ پزیشکەکان دواین زانیارییان لەبارەی‌ دۆخی ناوبراوەوە پێداوین‌و وتویانە هەمو کارێکی بۆ دەکەن".

نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشوی کەرکوک‌و ئەندامی پێشوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەدوای ڕوداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر کەرکوکی جێهێشت‌و دواتریش لەڕیزەکانی یەکێتیی کشایەوە.   

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×