2020-10-27   610     
ئەحمەد مەلا تەڵاڵ
وتەبێژی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ده‌ڵێت، دڵنیایی هەیە لەبارەی موچەی فەرمانبەران. به‌وته‌ی بڕیاردەری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق-یش، له‌كاتی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای قه‌رزدا، حكومه‌ت ده‌توانێت له‌هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی داهاتودا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10) بكات.
ئاوێنه: حكومه‌تی عێراق له‌قه‌یرانێكی ئابوری‌ی سه‌ختدایه‌و توانای دابینكردنی موچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌مبۆته‌وه، بۆ ده‌ربازبونی له‌و قه‌یرانه پرۆژەیاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی ساڵی 2020ی ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كردووه تا قه‌رزێكی 41 تریلیۆن دیناری بكات.
به‌ڵام به‌وته‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق، پێناچێت په‌رله‌مان ئه‌و پرۆژه یاسایه وه‌كو خۆی‌و به‌بێ كه‌مكردنه‌وه په‌سه‌ندبكات، له‌و باره‌یه‌وه ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشه‌ممه له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، هه‌مان پرسیاری لەوەزیری دارایی عێراق کردووه.
له‌باره‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ی وه‌زیری دارایی، تەڵاڵ وتی، "وەزیری دارایی پێشبینیی کەمکردنەوەی ئەو بڕە پارەیەی کرد لەلایەن پەرلەمانەوە. منیش پرسیاری ئەوەم لێکرد لەکاتی کەمکردنەوە، یاخود بەشنەکردنی ئەو پارەیە چارەسەر چی دەبێت؟ وەزیری دارایی‌ش بەیەک وشە پێی‌گوتم، 'حکومەت چارەسەری دیکەی لایەو دڵنیایی هەیە لەبارەی موچەی فەرمانبەران.' "
لای خۆیه‌وه ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە رایگه‌یاند،ئه‌گه‌ر پاره‌ی پێویست بۆ موچه دابینبكرێت، حكومه‌ت ناچاره ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه دروستبون، راسته‌وخۆ بیانداته‌وه، بۆیه ئێستا هه‌لێك له‌به‌رده‌ستی حكومه‌ت هه‌یه له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای قه‌رز، له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی داهاتو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)و له‌هه‌فته‌ی دواتریش ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی (تشرینی دوه‌م/11)ی فه‌رمانبه‌ران بكات، چونكه هیچ گرفتێك بۆ موچه‌ی چوار مانگی داهاتو له‌ئارادا نامێنێت.