2020-10-28   2029     
سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماریی ئۆپۆزسیۆنی توركیا ره‌خنه‌ی توندی له سه‌رۆك كۆماری توركیا گرت كه داوای بایكۆتكردنی كاڵای فه‌ره‌نسی ده‌كات و پێی وت "له‌پێشدا جانتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی ده‌ستی ژنه‌كه‌ت بسوتێنه".
ئاوێنە: كه‌مال كلیچدار ئۆغڵو، سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماریی ئۆپۆزسیۆن له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی حزبه‌كه‌ی رایگه‌یاند ره‌خنه‌ی توندی له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا گرت كه داوای بایكۆتكردنی كاڵای فه‌ره‌نسیی كردبوو.
ئهغڵو به ئه‌ردۆغانی وت "خه‌ڵكه‌كه‌ت توانای كڕینی كاڵای فه‌ره‌نسییان نییه، ئایا كرێكارێكی ساده‌ی ئه‌م وڵاته ئه‌وه‌نده پاره‌ی پێیه بتوانێت بۆنێكی فه‌ره‌نسی به دیاری بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی بكڕێت؟ خه‌ڵك به‌شوێن نان و قووتی رۆژانه‌یدا وێڵه و تۆش ده‌ڵێیت كاڵای فه‌ره‌نسی بایكۆت ده‌كه‌ین".
سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری له‌سه‌ر ره‌خنه‌كانی له ئه‌ردۆغان درێژه‌ی دا و وتی "ئەوەی کە دەبێت پێش هەموو کەس كاڵای فه‌ره‌نسی بایكۆت تۆیت، تۆ و كۆشكه گرانبههاكهشت، خۆت فڕۆكه‌ی فه‌ره‌نسیت هه‌یه، هه‌ر ئێستا بیفرۆشه، ئه‌مینه‌ی هاوسه‌ریشت جانتایه‌كی فه‌ره‌نسیی پێیه نرخه‌كه‌ی 50 هه‌زار یۆرۆیه، با ئه‌ویش ناڕه‌زایی ده‌رببڕێ و جانتاكه‌ی ده‌ستی له باخچەی كۆشكهكهتدا بسوتێننێت".
كلیچدار ئۆغڵو دڵی ئاوی نه‌خوارده‌وه و هه‌ر به‌رده‌وام بوو له ره‌خنه‌كانی و وتی "ده‌مانه‌وێت وڵاتانی له ئارامیدا بژین، به‌ته‌نیا له‌م جیهانه‌دا ماوینه‌ته‌وه" و به ئه‌ردۆغانی وتی "ئه‌گه‌ر ئازایت كۆمپانیا رینۆی فه‌ره‌نسی دابخه، ئه‌ی چی به میسر ده‌ڵێیت، هیچت هه‌یه بۆ میسرییه‌كان، ماده‌م ئه‌م هه‌موو ولاته رقی لێمانه، ئه‌وه مانانی ئه‌وه‌یه تۆش وڵاته‌كه‌ی خۆت خۆش ناوێت".
له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی فه‌ره‌نسا دژبه موسڵمانان و هه‌ڵواسینی كاریكاتێری پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له فه‌ره‌نسا و هاوكات كوشتنی مامۆستایه‌كی فه‌ره‌نسی له‌لایه‌ن موسڵمانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه، گرژی كه‌وته نێوان توركیا و فه‌ره‌نسا و هه‌ردوولا لێدوانی دژبه‌یه‌ك ده‌ده‌ن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا داوایكرد كاڵای توركی بایكۆت بكرێت و له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتبوی "شه‌و و رۆژ ماكرۆن خوی به ئه‌ردۆغانه‌وه گرتووه...وا باشتره پشكینینی ته‌ندروستیی ده‌رونیی بۆ بكرێت".