ئەنجومەنی گرێ سپی: ھۆشداری لە شەپۆلێكی دیكەی كۆچبەری دەدات
  2020-10-28       442       
بەھۆی بەردەوامی ھێرشەكانی توركیا ھۆشداری لە ئەگەری شەپۆلێكی دیكەی ئاوارەیی لە شاری گرێسپی رۆژئاوای كوردستان دەدرێت.

ئاوێنە: ئەنجومەنی گرێ سپی پەیامێكی لە رێگەی بەشێك لە میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوە كردووە، ئەگەر ھەیە شەپۆلێكی دیكەی ئاوارەیی لە ناوچەكە روو بدات، ئەگەر سوپای توركیا و گرووپە چەكدارەكان لە ھێرش و پێشێلكارییەكانیان دژی خەڵكی بەردەوام بن.

لە بەشێكی ئەو پەیامەدا، ئەنجومەنی گرێسپی داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردووە، فشار لە توركیا بكات بۆ وەستاندنی پێشێلكارییەكان.

لە 9/10/2019 سوپای توركیا بە ھاوكاری گرووپە میلیشیاكانی سووریا ھێرشی كردە سەر رۆژئاوای كوردستان و بەشێك لە ناوچە سنوورییەكانی داگیر كرد و بەھۆی بۆردومان و تۆپبارانەكانیش بەشێك لە ھاووڵاتییان بوونە قوربانی، ھاوكات ژمارەیەكی زۆری دانیشتووانی ئەو ناوچانە بەتایبەتی لە سنووری گرێسپی و سەرێكانی ئاوارەبن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×