د.یاد نه‌قشبه‌ندی، وته‌بێژی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات دۆخه‌كه به‌شێوازێكه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ر هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی و بگره هه‌رێمیش تایبه‌ت بكه‌یت به‌نه‌خۆشی كۆرۆنا به‌حكومیش و ناحكومیشه‌وه ڕه‌نگه نه‌توانێت دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكات، ئەو دەڵێت "سلێمانی و بگره هه‌رێمی كوردستانیش له‌دۆخێكی مه‌ترسیداردایه".
ئاوێنە: د.یاد نەقشبەندی بە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکای راگەیاند "له‌ئێستادا ده‌توانم بڵێم ماڵ نه‌ماوه كه‌سێكی توشبووی كۆرۆنای تێدانه‌بێت له‌به‌رئه‌وه ڤایڕه‌سه‌كه بڵاوه و چڕیه‌كه‌ی زۆربووه بۆیه وای كردووه نیشانه‌كان توندبێت".
ئاماژە بەوەش دەکات پێویستە ئێستا كار له‌سه‌رئه‌وه بكرێت چۆن وابكه‌ن كه هه‌موو گه‌ڕه‌كێك گیانله‌ده‌ستدانێكی تیانه‌بێت یان هه‌موو خێزانێك، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێژه‌یه به‌م شێوازه بڕوات ڕۆژانه 10-12 حاڵه‌ت بێگومان وای لێدێت هه‌موو بنه‌ماڵه‌یه‌ك كه‌سێكی ئه‌زیزی گیانی له‌ده‌ستداوه به‌هۆی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا، ئەو دەڵێت "ده‌توانم بڵێم هۆكاری زیادبوونی ژماره‌كان ڕه‌نگه بوترێت كه ئه‌مه ( second wave)- شه‌پۆلی دووه‌مه به‌ڵام ڕه‌نگه بوونی په‌تا وه‌رزییه‌كانی ترئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه به‌ره و وه‌رزی زستان ده‌ڕۆین بۆیه زۆرجار ئه‌مانه تێكه‌ڵ بوونێك ڕوو ده‌دات هه‌م لای هاوڵاتی یاخود ڕه‌نگه پێویستی به‌پشكنینی زیاتر هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابین كه ڤایره‌سی كۆرۆنایه یاخود نه‌خێر په‌تایه‌كی وه‌رزییه له‌ئێستادا ئه‌وه‌ی گرنگه كه‌هاوڵاتیان پابه‌ندبن له‌ئه‌گه‌ری بوونی نیشانه‌كان كه به‌گومانن لێی ته‌نها پزیشك بتوانێت بڕیار بدات كه ئه‌مه ڤایڕه‌سی كۆرۆنایه یاخود ڤایڕه‌سی كۆرۆنا نییه چونكه زۆرجار بووه كه‌سه‌كان كه نیشانه‌كانیشیان هه‌یه و به گومانیشن به‌ڵام سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ به‌بابه‌ته‌كه ناكه‌ن و ده‌ڵێن ئه‌مه په‌تایه‌كی ئاساییه بۆیه ئه‌مه وایكردووه زۆرجار نه‌خۆش كه ده‌گاته لای دكتۆر ڕه‌نگه كاتێك ئۆكسجینی داده‌به‌زێت ئینجا سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ به‌بابه‌ته‌كه ده‌كات وه‌كو ڕێنمایی نوێ ده‌توانم بڵێم به‌ڕاشكاوی خراپی باری ئابوری هاوڵاتیان و نه‌بوونی مووچه هۆكارێكه بۆئه‌وه‌ی ده‌ستی ئێمه‌ی به‌ستووه كه‌ئێمه ڕه‌نگه نه‌توانیین ئه‌و ئیجرائاتانه‌ی كه پێویسته له‌ڕووی زانستییه‌وه یاخود له‌گه‌ڵ دۆخی كۆرۆنایه واقیعی ده‌گونجێت جێبه‌جێی بكه‌ین به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ئێمه ده‌سته‌وه‌ستان بین نه‌توانیین هیچ هه‌نگاوێك بنێین به‌تایبه‌تی له‌ڕووی خۆپارێزیه‌وه."
ده‌شڵێت" هه‌م ئێمه ده‌بێت وه‌كو ته‌ندروستی ڕێنمایمان كه داوه وه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پابه‌ندنیین به ڕێنمایی تاكپارێزی به‌تایبه‌تی له‌شوێنه گشتییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن، له‌مۆڵه‌كان یاخود له‌فه‌رمانگه حكومیه‌كان ده‌توانرێت له‌وێ به‌شێوازێك له‌شێوازه‌كان بتوانرێت بگونجێت له‌گه‌ڵ كاروباری هاوڵاتیان و دۆخی ئابوری هاوڵاتیان، ئیجباربكرێن كه‌پابه‌ندی تاكپارێزی بن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێگری كردن له‌هه‌ندێك له‌و كۆڕ و كۆبوونه‌وانه‌ی كه‌ڕه‌نگه هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر لایه‌نی ماددی هاوڵاتیان نه‌بێت چونكه ڕه‌نگه لای زۆرینه‌ی هاوڵاتیان نێوان مه‌عیشه‌ت و ته‌ندروستی هێڵێكی باریك بێت ڕه‌نگه به‌شێكی هاوڵاتیان ته‌ندروستی هه‌ڵبژێرن و به‌شێكیش مه‌عیشه‌ت به‌ڵام به هه‌ردوولا هه‌م وه‌كو هاوڵاتی و هه‌م وه‌كو لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌توانرێت باڵانسێك ڕابگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م كاریگه‌ریه‌كی قورس له‌سه‌ر باری هاوڵاتیان دروست نه‌بێت، هه‌م بێگومان له‌خه‌می ته‌ندروستیشدا بین".
سه‌باره‌ت به‌ده‌رچوونی بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌تایبه‌ت به‌ستنی ماسك، د.یاد نه‌قشبه‌ندی دەڵێت "ئه‌وه ئیجرائاتێكه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ و په‌یوه‌ندیداره‌وه ده‌كرێت به‌ڵام ئێمه هه‌میشه ڕێنمایمان تاكپارێزی بووه وه به‌ڕاستی جێبه‌جێكردنی تاكپارێزی به‌به‌ستنی ماسكه و دوركه‌وتنه‌وه‌یه له‌قه‌ڕه‌باڵغی هه‌روه‌ها هێشتنه‌وه‌ی ماوه‌ی نێوان كه‌سه‌كان مه‌تر و نیو بۆ دوو مه‌تره. جێبه‌جێ كردنی ده‌توانم بڵێم ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و ئاینی و مرۆڤایه‌تیه من هیوادارم خۆیان پابه‌ندبن به‌ڕێنماییه‌كانه‌وه نه‌ك ئه‌وه‌ی به‌فشار بكرێت و غه‌رامه‌بكرێن".
دەشڵێت "به‌داخه‌وه ئێستا شتێك دروست بووه له‌ناو هاوڵاتیاندا ته‌نها ئه‌و كه‌سانه باوه‌ڕیان به‌ڤایڕه‌سی كۆرۆنا هه‌یه كه كه‌سێكیان توشبووه یاخود كه‌سێكی ئازیزیان له‌ده‌ستداوه كه هیوادارم پێش ئه‌وه‌ی كه‌سێكی ئازیزیان له‌ده‌ست بدات و ئازاریان پێ بگات هاوڵاتیان خۆیان ڕێنماییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڕاستی به‌ستنی ماسك یان دووركه‌وتنه‌وه له قه‌ڕه‌باڵغی كارێكی ئه‌سته‌م نییه كارێكی ساده‌یه دڵنیام هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت ژیانی ڕۆژانه‌شی بكات و له دوكانه‌كه‌شیدا كاری خۆی بكات و سه‌ردانی فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومی بكات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كه‌ی به‌ڵام ته‌نها به به‌ستنی ماسك ژیانی خۆی و كه‌س و كاری ئینجا هاوڵاتیانی چوارده‌وریشی بپارێزێت".