تەنها لە سنوری پەروەردەی سۆران زیاترلە 150 مامۆستاو قوتابی توشی كۆرۆنا بوون
  2020-10-28       707       

مامۆستایەك ڕایدەگەیەنێت تەنها لە سنوری پەروەردەی سۆران زیاترلە 150 مامۆستاو قوتابی توشی كۆرۆنا بوون.

مامۆستا سۆران محمد، لەسنوری پەورەدەی سۆران  ڕاگەیاند" بەپیی ئەو داتاو زانیارییانەی كە ئێمەوەك مامۆستا كۆمان كردوەتەوە لەسەرەتای دەستپێكردنەوەی دەوامی قوتابخانەكەنەوە كە كەپۆلەكانی 12ی ئامادەیی و 1و2ی بنەڕەتی تیایدا بەشدارن 75مامۆستا و 80 قوتابی توشی كۆرۆنا بوون"

ئەو مامۆستایە وتیشی "ئاماڕەكە ڕوو لە هەڵكشانەو و ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی توشبوان لە زیادبوندایە و داواش لە وزارەتی پەرەوەردە دەكەم كە ئەگەر بۆماوەیەكیش بێت دەوامی قوتابخانەكان ڕابگرێت".

لە هەرێمی کوردستان دەوامی قوتابخانە بنەڕەتی و ئامادەییەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گۆڕاوە و ئەمساڵ تەنیا پۆلی 12ـی ئامادەیی لە 27-9-2020 دەستیان بە خوێندن کردووەتەوە لە هۆڵەکانی خوێندندا، هەروەها پۆلی یەک و دووی بنەڕەتیش لە 10-10.

بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە، دەبێت قوتابییانی دیکە جگە لە پۆلی یەک و دووی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی بەشێوەی ئۆنلایین بخوێنن، جگە لەو شوێنانەی هێڵی ئینتەرنێتیان نییە یان خراپە، هەروەها جگە لە گوندەکانی ژمارەی قوتابییان کەمە.



زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×