ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی دووباره هێرشكردنه‌وه سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كات.
ئاوێنه: جارێكی دیكه سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌كات، ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه به‌شداربوون، پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كه‌یان نه‌بن.
سه‌رۆك كۆماری توركیا وتیشی، "ده‌بێت تیرۆسته‌كان له‌سنوركانی توركیا دوركه‌ونه‌وه، ئه‌گه‌رنا توركیا چۆنی بوێت ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی بۆ سوریا ئه‌نجامده‌دات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بۆردومانەكەی فڕۆكە جەنگییەكانی روسیا بۆ سەر ئیدلب بووە هۆی كوژرانی 80 كەس لە ئیدلب.
ئەردۆغان لە لێدوانێكدا وتی: توركیا تەنها وڵات بووە بە شێوەی راستگۆیانە شەڕی رێكخراوی داعش و تیرۆری كردووە.
ئەردۆغان لەبارەی گۆڤاری شارلی ئیدبۆوە كە لە ژمارەی ئەمڕۆ چوارشەممەیدا كردبوویە ئامانج، وتی: سەیری گۆڤاری شارلی ئیدبۆم نەكردووە.