ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: حزبەكەم تا رۆژێك زوتر حكومەتی هەرێم جێبهێڵێت قازانجیەتی
  2020-10-28       1341       

شادمان مەلا حەسەن، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، پێی وایە حزبەكەی تا رۆژێك زوتر حكومەتی ئێستای هەرێمی كوردستان جێبهێڵێت قازانجیەتی، چونكە بەبڕوای ئەو حكومەتی ئێستا لە هەمو سێكتەرەكانی فەشەلی هێناوە.

ئاوێنە: شادمان مەلا حەسەن، لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی"ئەم حكومەتی هەرێمەی ئێستا نە هی میللەتە و نە لە خزمەتی میللەتیشە. هەر كاتێكیش دەسەڵات بوە ئامڕازێك بۆ چەوساندنەوەی خەڵك كەواتە دورە لە نوێنەرایەتیكردنی  میللەت."

جەختیشی كردۆتەوە كە "حكومەتی هەرێم بەهەمو شێوەیەك غەدر لە خەڵك دەكات و خزمەتی ناكات. لە هەموو سێكتەرەكانیش فەشەلی هێناوە."

بەبۆچونی شادمان مەلا حەسەن، یەكێتی هەتا رۆژێك زوتر ئەم حكومەتە جێبهێڵێت قازانجیەتی و مانەوەی هەمیشە لە زەرەریەتی .

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×