بەرپرسێكی باڵای ئەمریكی پێشنیار دەكات وڵاته‌كه‌ی سزا بەسەر توركیادا بسەپێنێت
  2020-10-29       465       
بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پێشنیار دەكات ئەمریكا سزا بەسەر توركیادا بسەپێنێت، بەهۆی دەستخستنی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێس-400 لەلایەن ئەو وڵاتەوە.

ئاوێنه‌: كلارك كوپەر، بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا چوارشەممە 28ی تشرینی یەكەم بە ڕۆژنامەنوسانی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، "سەپاندنی سزا بەسەر توركیادا پاش ئەوەی سیستمی ئێس-400ی تاقیكردەوە بووەتە ڕاستی، چونكە توركەكان سوورن لەسەر دەستخستنی ئەو سیستمە ڕوسییە".

ئاماژەی بەوەشكردووە، حكومەتی ئەمریكا دەتوانێت سزای ئابوری بەگوێری ئەو یاسایەی لە ساڵی 2017 لە كۆنگرێس دەرچوو و كۆدەنگی لەسەر بوو بسەپێنێت بەسەر توركیادا وەك "ڕوبەڕوبوونەی وڵاتانی نەیاری ئەمریكا".

بەرپرسەكەی دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری داوە لەوەی، بەكارخستنی سیستمە ڕوسییەكە هێڵی سوورە لای وڵاتەكەی، نەشیشاردەوە ئەمریكا بەردەوامە لەوەی بڕوا بە توركیا بهێنێت سیستمی ئێس-400 نەخاتە كار.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×