سوپاسنامە
  2020-10-29       1668       
بەناوی بنەماڵەی کۆچکردوو (د. شەفیق قەزاز)ەوە لەناخی دڵەوە سوپاسگوزاری هەموو ئەو ئازیز و خۆشەویستانەین کە بەسەریان کردینەوە. ئەوانەی لەکاتی نەخۆشییەکەیدا بەردەوام هەواڵپرسی بوون، لەکۆچکردن و پرسەکەیدا بەسەردان یا پەیوەندیکردن لەگەڵمان بوون و دڵنەواییان کردین.
سوپاس و پێزانیمان بۆ سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی حکومەت، وەزیرە بەڕێزەکان، ئەندامانی پەرلەمان و هەموو ئەو بەرپرسە حکومی و حزبییانەی هاوخەممان بوون.
سوپاس و پێزانینی تایبەتمان بۆ پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی ئاسا و هەموو ئەو بەڕێزانەی بە هەر رێگەیەک هاوکار و یارمەتیدەرمان بوون.
سوپاسی بێپایانمان بۆ هاوڕێیان، دۆستان و خزمان کە بەردەوام لەگەڵمان بوون. 
سوپاس و پێزانینی تایبەت و بێپایانمان بۆ هەموو ئەو هاوڵاتییە خۆشەویستانەی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەوشە جوانەکان و نووسین و هاوسۆزییەکانیان دڵنەواییان کردین و باری گرانی لەدەستدانی کۆچکردوویان لەسەر شانمان سووکتر کرد.
بە هەموو ئەو ئازیزانە دەڵێین: هەڵوێست و وشەکانتان مایەی دڵنەوایی و ئارامیی دەروونیمان بوو. 
لە خوای مەزن دەپاڕێینەوە پاداشتی چاکەتان بداتەوەو هەرگیز مەرگی ئازیزانتان نەبینن. دوعا دەکەین یٔێوە و هەموو خەڵکی کوردستان سەلامەت و تەندروست و تەمەن درێژ بن، بە زووترین کات ئەم بەڵایە کۆتایی پێێبت و تەندروستی و ئارامی بۆ وڵاتەکەمان و جیهان بگەڕێتەوە.
خوای گەورە هەموو لایەک بپارێزێت و رۆحی کۆچکردووش شاد و جێگەی بەهەشت بێت.

بنەماڵەی کۆچکردوو د. شەفیق قەزاز
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×