پێشبینی كەشناسێكی عێراقی بۆ وادەی دەستپێكردنی باران
  2020-10-29       1445       

كەشناسێكی عێراقی پێشبینی دەكات لەسەرەتای هەفتەی داهاتوەوە وەرزی باران بارین لە عێراق دەستپێبكات.

سادق عەتیە، پێشبینیكاری شارەزای كەشوهەوا لە فڕۆكەخانەی بەسرە، كەمێك لەمەوبەر لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك لەگەڵ دانانی گرتەیەكی ڤیدیۆییدا رونیكردۆتەوە كە هاتنی هەورەكان بۆ ئاسمانی عێراق لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە بەشێوەیەكی بەرچاو رو لە زیادبون دەكەن.

سادق عەتیە پێشبینی كردوە سەرەتای هەفتەی داهاتو سەرەتای دەسپێكردنی باران بارین بێت لە عێراق و كەشوهەوای عێراق یەكەم نزمە پاڵەپەستۆی ئەم وەرزە بەخۆیەوە ببینێت.

كەشناسە عێراقییەكە ئاماژەی بەوەداوە كە باران بارین زۆرێك ناوچەی عێراق دەگرێتەوە بەڵام هێشتا ئاسان نییە ئەو ناوچانە دیاری بكرێن.


زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×