گوڵستان باقی سلیمانی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی
کوردستان دەڵێت، بڕیارە ھەفتەی داھاتو لیژنەی ھاوبەشی وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی
لە كۆبونەوەیەكدا بڕیار لەبارەی پرۆسەی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان بدەن، کە بەردەوام
بیت، یان رابگیرێت.
ئاوێنە: گوڵستان باقی سلێمان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە ماڵپەڕی رەسمی پارتی دیموکراتی
کوردستانی راگەیاند"وەزارەتی خوێندنی باڵا شێوازی خوێندنیان بە ئۆنلاینە و تەنیا
وەزارەتی پەروەردە ھەردو قۆناغی یەکەم و دوەمی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی دەچنە
قوتابخانە، لەکاتی کردنەوەی قوتابخانە، وەزارەتی پەروەردە باسی لەوەکرد ئەگەر دۆخەکە
خراپ بو دەرگای قوتابخانەکان دەگرن و تا ئەو کات ھەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن، ئێستا بڕیارە
سەرەتای مانگی داھاتو کە دەکاتە ھەفتەی داھاتو بڕیاری لێ بدرێت."
گوڵستان باقی سلێمان وتیشی"دو لیژنە لە وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی
ھەن و تاوتوێی دۆخی ئێستا دەکەن، بڕیار دەدەن کە پرۆسەی خوێندن بەردەوام بێت، یان
رابگیرێت، چونکە ژمارەیەکی زۆری مامۆستاو قوتابی توشی کۆرۆنا بون، ئەگەر بەو شێوەیە
بەردەوام بێت و ماموستا مۆڵەتی نەخۆشی وەربگرێت، ئەوکات بۆشایی دروست دەبێت، بۆیە
لەو کۆبونەوەیە ھەڵسەنگاندن دەکەن و بڕیاری
پێویست دەدەن."