باڵیۆزخانەی ئەمریكا: هێشتا داعش هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیری عێراق
  2020-10-29       308       

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، وێڕای ئیدانەكردنی پەلامارەكەی داعش لە سنوری مقدادیەی سەربە پارێزگای دیالە كە تێیدا شەش كەس كوژران، دەڵێت: ئەو جۆرە پەلامارانە بەڵگەی ئەوەن كە هێشتا داعش هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیری عێراق.

ئاوێنە: باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، وڵاتەكەی بەتوندی ئیدانەی هێرشە دڕندانەكەی داعش دژبە هۆزی "بەنی كەعب" لە پارێزگای دیالە دەكات كە لەم هەفتەیەدا رویدا.

ئاماژەی بەوەشدا كە ئەم جۆرە هێرشانە بەڵگەیەكی دیكەن لەسەر كە داعش، وێڕای لاوازبونی، هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیری عێراق و ناوچەكە.

جەختیشی كردۆتەوە كە ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە كاركردن لە پاڵ عێراقییەكان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا بۆ مسۆگەركردنی شكستی یەكجارەكی داعش. 


زۆرترین بینراو
بەهۆی جلە كوردییەكانییەوە، سەرۆكی یانەی دهۆك لە ئامەد لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیاوە دەستگیركرا
مەلا بەختیار: مەترسی هەرە گەورە ئەوەیە كە یەكێتی و پارتی لەناو دەوڵەتانی ئیقلیمیدا سەرەتاتكێیانە
دوای شەش مانگ لە كوژرانی، سزای لەسێدارەدان بۆ ژن و برایەكی كارمەندێكی ئاسایشی بەردەڕەش دەرچو
مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران دوادەکەوێت
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا یاسای ژینا (مەهسا)ی پەسەندکرد
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان؛ وانەبێژێکی دیکەی زمانی کوردی 11 ساڵ زیندانی ده‌كرێت
مه‌ریوان قه‌ره‌نی‌: ناكرێ رێككه‌وتنه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق له‌باره‌ی مووچه‌ بكرێته‌ قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك لایه‌ن
پلاسخارت لە "گەندەڵی لەناو فەرمانبەرەکانیدا" خۆی دەرباز دەکات؛ داوای لێکۆڵینەوە ده‌كرێت
کۆمسیۆن ژمارەی بنکەو ناوەندەکانی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد
راوێژكاری سەربازیی سەرۆكی هەرێم ئەگەری روبەڕوبونەوەی عێراق لەگەڵ پە*كە*كە لە قەندیل بەدور دەزانێت
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×