ترەمپ پشتیوانی فەرەنسا دەكات: پێویستە دەستدرێژییە تیرۆریستییەكان رابگیرێن
  2020-10-29       451       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، پشتیوانی خۆی بۆ فەرەنسا راگەیاند، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ كەسێك بە چەقۆ لەبەردەم كەنیسەیەكی شاری نیس-دا سێ كەسی كوشت.

ئاوێنە: ترەمپ، ئێوارەی ئەمڕۆ لە تویتێكدا نوسیویەتی"دڵمان لەگەڵ گەلی فەرەنسایە. لەم شەڕەدا ئەمریكا لەپاڵ كۆنترین هاوپەیمانی خۆیدا دەوەستێت."

سەرۆكی ئەمریكا جەختی كردۆتەوە كە "دەبێت دەستبەجێ ئەم دەستدرێژییە تیرۆریستیانەی ئیسلامییە توندڕەوەكان رابگیرێن."

وتوشیەتی"هیچ دەوڵەتێك، فەرەنسا بێت یاخود هەر دەوڵەتێكی تر، ناتوانێت ئەو دەستدرێژییانە قبوڵ بكات."

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ كەسێك لەبەردەم كەنیسەیەكی شاری نیس لە فەرەنسا سێ كەسی بە چەقۆ كوشت و چەندینی دیكەی برینداركرد بەرلەوەی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیربكرێت.

بەپێی میدیاكانی فەرەنسا ئەو كەسە ناوی ئیبراهیمەو گەنجێكی تونسی تەمەن 21 ساڵانەو لەسەرەتای ئەم مانگە لەڕێگەی دورگەی لامبیدۆسای ئیتاڵیاوە گەیشتۆتە فەرەنسا.  

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×