نرخی نەوت دابەزی
  2020-10-30       442       

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا زیاتر لەسەدا یەكی بەهای خۆی لەدەستدا، ئەوەش لەسایەی بەرزبونەوەی تۆمارەكانی توشبون بە كۆرۆنا لە وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریكا كە هەڕەشەن بۆ سەر كەمبونەوەی خواست لەسەر وزە.  

ئاوێنە: بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 51 سەنت لە بەهای خۆی لەدەستداوەو  بۆ 37.14 دۆلار دابەزیوە.

هەرچی نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساس-یشە ئەمڕۆ 48 سەنت لە بەهای خۆی لەدەستداوەو بۆ 35.69 دۆلار دابەزیوە. 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×