عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د،
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تەندروستی سلێمانی، باس لەوە دەكات كە ئاواتیان
نەخواستوە پێشبینییەكانی پێشویان سەبارەت بە كۆرۆنا بێنە بەڵام بەداخەوە كە
هاتونەتەدی. دەشڵێت: ئێستاش ئەگەر هاوڵاتیان واز لە حاڵەتە كۆمەڵایەتییەكان نەهێنن
و ماسك بەكارنەهێنن، ژمارەی مردن و توشبون بە كۆرۆنا بەرەو زیادبون دەچن.
ئاوێنە: عەبدوڵا
ئەحمەد، سه‌باره‌ت به‌هۆكاری به‌رزی ژماره‌ی كۆچكردوانن به‌كۆرۆنا له‌سلێمانی بە دەنگی
ئەمریكای راگەیاند "شاری سلێمانی وه‌كو سه‌نته‌رێكی لێهاتوه زۆبه‌ی زۆری هاوڵاتیان
ڕوی تێده‌كه‌ن ئێمه نه‌خۆشمان هه‌یه كه له‌شاره‌كانی تره‌وه دێت یان له قه‌زاو
ناحیه‌كانه‌وه دێت، دو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆمان هه‌یه وه‌كو ئیداره‌ی گه‌رمیان و ئیداره‌ی
ڕاپه‌ڕین له‌گه‌ڵ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌مان هه‌یه بونی هه‌مو ئه‌و داتایانه دێته‌وه
سه‌ر پارێزگای سلێمانی كه حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ
ده‌كات."
ئەوەشی
خستۆتەڕو"ڕێژه‌كه 30% تا 35% هی ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانیه و به‌ڕاستی ئێستا
نه‌خۆشخانه‌كانمان پڕبون هه‌ر كه‌سێك له‌و كه‌یسانه‌ی كه داخلی نه‌خۆشخانه‌كانمان
ده‌بن به‌حاڵه‌تێكی ته‌ندروستی زۆر ناجێگیره‌وه داخل ده‌بن، ته‌نانه‌ت كه‌یسمان
هه‌بوه هه‌ر له‌ڕێگا كۆچی دوایی كردوه كه‌یسمان هه‌بوه هه‌ر له‌ناو نه‌خۆشخانه‌دا
كۆچی دوایی كردوه وه ئه‌وه‌ی له‌نه‌خۆشخانه‌كانن 80% بۆ90%پێیویستیان به‌ئۆكسجینه،
ڕێژه‌كه زۆر زۆر له‌هه‌ڵكشاندایه و نه‌خۆشخانه‌كانیشمان ته‌قه‌بولی ئه‌و هه‌مو
نه‌خۆشانه ناكات بۆیه هه‌ر نه‌خۆشێك كه داخل ده‌بێت به‌حاڵه‌تێكی ته‌ندروستێكی
زۆر ناجێگیره‌وه داخل ده‌بێت."
هه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد"ئێمه 4-5 مانگ له‌مه‌و پێش زۆر داوامان له‌هاوڵاتیان كرد
كه پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن كه ئه‌و كاته دۆخه‌كه زۆر ئاسایی بو، پێمان ده‌وتن
ئه‌گه‌ر پابه‌ندنه‌بن ده‌چینه ڕۆژگارێك كه زۆر زۆر ناڕه‌حه‌ت ده‌بێت، ئێمه
ئاواته‌خوازنه‌بوین پێشبینییه‌كانی ئێمه بێته دی به‌ڵام به‌داخه‌وه هاته‌دی."
هەروەها
وتوشیەتی"به‌م دۆخه‌ی ئێستا و به‌ره‌و په‌تای وه‌رزی ده‌ڕۆین به‌ره‌و پایز و
زستان ده‌ڕۆین به‌دڵنیاییه‌وه ده‌یڵێن ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان
نه‌بن و حاڵه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان واز لێنه‌هێنن، ماسك به‌كارنه‌هێنن و دورنه‌كه‌ونه‌وه
له‌بونی قه‌ڕه‌باڵغی به‌و شێوه فراوانییه‌ی كه‌ئێستا ژیان ئاسایی بۆته‌وه، دڵنیایین
له‌م ڕۆژگاره‌ی كه ئێستا تێیداین، ژماره‌كان به‌ره‌و زیاتر ده‌ڕۆن به‌دڵنیاییه‌وه
ژماره‌ی كۆچكردوان و توشبوانیش به‌ره‌و زیاد بون ده‌چن."