توركیا..بومەلەرزەیەكی بەهێز لە ئیزمیر رویدا
  2020-10-30       541       

كەمێك لەمەوبەر بومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی 6.6 پلە بەپێوەری رێختەر، كەناراوەكانی شاری ئیزمیری لە دەریای ئیجە هەژاند.

ئاوێنە: بەپێی ناوەندی روبەڕوبونەوەی كارەساتەكانی توركیا بومەلەرزەكە بەگوڕی 6.6 پلە بوە بە پێوەری رێختەر لە دوری 17 كیلۆمەتر لە ناوچەی "سەفەری حەسار" لە ئیزمیر.
ئاماژەی بەوەشداوە كە قوڵایی بومەلەرزەكە 16.54 كلیۆمەتر بوە.

پارێزگاری ئیزمیر ئاماژەی بەوەداوە كە لە ئێستادا زیانە گیانی و ماددیەكانی بومەلەرزەكە نەزانراون و دواتر لەوبارەیەوە وردەكاری بڵاودەكەنەوە.

بەپێی میدیاكانی توركیا هاوڵاتیانی ئیستانبوڵیش هەستیان بە بومەلەرزەكە كردوە.

پارێزگاری ئیستانبوڵ رایگەیاندوە، هیچ هەواڵێكیان لەبارەی بونی زیان لەپەیوەست بە بومەلەرزەكەوە لە ئیستانبوڵ پێنەگەیشتوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×