توشبون بە كۆرۆنا لە عێراق 470 هەزار كەسی تێپەڕاند
  2020-10-30       420       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، دو هەزارو 878 كەسی دیكە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون و بەوەش كۆی توشبون بە كۆرۆنا 470 كوسی تێپەڕاندوەو هەرلەو ماوەیەشدا 47 توشبو گیانیان لەدەستداوە كە 25 حاڵەتیان لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، كەمێك لەمەوبەر، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 16 هەزار و 265 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان دو هەزارو 878 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 855 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوەو 47 توشبوی دیكەش گیانیان لەدەستداوە كە 25 توشبویان لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون بەشێوەیەك: 10 توشبو لە پارێزگای سلێمانی، 8 توشبو لە پارێزگای دهۆك و 7 توشبو لە پارێزگای هەولێر گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 470 هەزار و 633 كەس و لەوانە 10 هەزارو 862 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 397 هەزارو 241 كەسیان چاكبونەتەوەو 62 هەزارو 530 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 442 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×