ئاماری‌ زیانه‌ گیانییه‌كانی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ توركیا ئاشكراكرا
  2020-10-30       459       
ناوه‌ندی‌ بەڕێوەبردنی کارەسات‌و باری لەناکاو (AFAD)ی‌ توركیا ڕایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ كەناراوەكانی شاری ئیزمیرو به‌پێی‌ ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، 6 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و 202 كه‌سی‌ دیكه‌ش بریندار بون.

ئاوێنه‌: ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌، بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 6.6 پلە بەپێوەری رێختەر، كەناراوەكانی شاری ئیزمیری لەدەریای ئیجە هەژاند.

ناوه‌ندی‌ بەڕێوەبردنی کارەسات‌و باری لەناکاو (AFAD)ی‌ توركیا ڕایگه‌یاندووه‌، له‌ئه‌نجامی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌و به‌پێی‌ ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، 6 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و 202 كه‌سی‌ دیكه‌ش بریندار بون.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو كه‌ دوری بومەلەرزەكە 17 كیلۆمەتر لەناوچەی "سەفەری حەسار" لەئیزمیر، قوڵایی بومەلەرزەكە 16.54 كلیۆمەتر بوە.



زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×